باکستەیجی 964
“هەر نەگەیشتم بە سەیارەی دڵخوازی خۆم”
964+
ژووری هەواڵ
پەروین شازادە، بە سەرکەوتوویی وەڵامەکانی نۆکۆمێنتی دایەوە و پرسیارەکانیشی بەدڵبوو، دەشڵێت، ئێستا حەزی لە ئۆتۆمبێلی دۆج نەماوە، چونکە هی کۆتر بازانە.
دەربارەی بەشدارینەکردنیی لە وەرزی دووەمی درامای ئەدیابین وتی، من نازانم رۆڵی من چی لێهات و هیچ نەتیجەی نەبوو، بۆیە نەمزانی چی بوو، ئاگاشم لە وەرزی سێیەم نییە.
پەروین شازادە تا ئەم ساتە بە قسەی خۆی خاوەنی هیچ ئۆتۆمبێلێک نییە و حەزیشی لە ئەمریکیە، رەتیشدەکاتەوە رێکلام کردن پارەیەکی وای تێدانییە سوودی لێببینن.
لەگەڵ کۆتایی بەرنامە، بە دەنگە خۆشەکەی لایلایەکی دایکانە پێشکەش بە 964 دەکات و دەشڵێت، دەنگم بزر بووە و پشتگیری ناکرێم.