تا 20ی مانگ درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کارمەندی دیکەی دەوێت

ئەحمەد مستەفا

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ئاگادارییەكدا، وادەی پێشكەش كردنی داواكاری دامەزراندنی كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنەكانی بۆ 20ی ئەم مانگە درێژ كردەوە.

ئەوەش بەهۆی پێویست بوونی زیاتر بە كارمەندی چاودێری سەر سندوقی هەڵبژاردنەكان.

کۆمسیۆن دەڵێ، هەموو کارمەندانی حکومەت جگە لە هێزە سەربازییەکان، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن و فۆرم پڕ بکەنەوە.

بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆن، هەر فەرمانبەرێك بڕی 150 هەزار دینار و دەرچووانی دانەمەزراویش بڕی 250 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەكرێت.