گرووپێکی پەکەکە چەکدادەنێن

سەرۆكی دەزگای MIT لە بەغدا لەگەڵ سودانی کۆبووەوە

964+

ژووری هەواڵ

سەرۆكی دەزگای هەواڵگری توركیا MIT بۆ رێورەسمێکی چەکدانانی پەکەکە گەیشتووەتە عێراق و لەسەر ئەو پرسە ئەمڕۆ لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سودانی و ئیبراهیم كاڵن گفتوگۆیان کردووە لەسەر پرسە ئەمنییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی زانیاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات.

سەرۆكی MIT سڵاوی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیای گەیاندووەتە سودانی و خواستی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دووپاتکردووەتەوە.

“لە دیدارەکەدا باس لە پرسە ئەمنییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی زانیاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵات کرا، بە شێوەیەک کە سەقامگیری لە ناوچە سنوورییە هاوبەشەکان و ناوچەکە بە گشتی زیاد بکات”، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق وا دەڵێ.

بڕیارە ئەمڕۆ بڕیارە گرووپێك لە گەریلاكانی پەكەكە لە رێوڕەسێمكدا لە سنووری راپەڕین، وەك بەشێك لە پرۆسەی چارەسەری چەك دابنێن و نیازپاكی خۆیان بەرامبەر توركیا پێشان بدەن.

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، دوێنێ رایانگەیاند، بەهۆی‌ بارودۆخی ئەمنییه‌وه‌ رێوڕەسمى چه‌كدانان به ‌شێوه‌ى راستەوخۆ پەخش ناکرێت و رۆژنامەنووسانیش ناتوانن ئامادە بن.

كه‌جه‌كه‌، لە راگەیه‌ندراوێکدا گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی چەکدانانی گروپێک لە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان راگه‌یاندووه‌.

نووسینگەی راگەیاندنی کەجەکە دەڵێت، رێوڕەسمەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، بەڵام ده‌ڵێت “تاکە رێگە بۆ ئاگادارکردنەوەی رای گشتی و میدیاکاران، دانانی شاشەیەک دەبێت لە نزیک شوێنی رێوڕەسمەكە، کە دوای کۆتاییهاتنی رێوڕەسمەکە، تۆمارە ڤیدیۆییەکان پەخش دەکرێت.

"پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە سلێمانییەوە دەستپێدەکات"