زیاتر له 20 گه‌ڕه‌كى گرته‌وه
تاخم و غه‌تاسی زیاتر له 100 بیری ئاوى خواردنه‌وه له هه‌ولێر نوێكرانه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئاوى هه‌ولێر ده‌ستى بۆ نوێكردنه‌وه و گۆڕینى تاخم و غه‌تاسه‌كانى بیره‌كانى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ناو سه‌نته‌رى پارێزگاكه‌ى كردووه و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامیان داوه زیاتر له 100 بیریان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه.
لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بە مەبەستی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتیان، له‌رێگه‌ى تیمی چاککردنەوەی بیرەکان، ئه‌م كارانه‌یان ئه‌نجامداوه.
بیره‌كانى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى هه‌ولێر كه كارى نوێكردنه‌وه‌یان بۆ كراوه، بریتیین له گەڕەکه‌كانى دێی مامۆستایانی زانکۆ، تۆبزاوەی ئه‌حمه‌د، 11ـى ئازار، كارگەکان، ژیان، دارەتوو، عه‌نکاوە، سەربەستی، گردەڕەشەی گەورە، کورانی عه‌نکاوە، رۆشنبیری، پیرزین، بەحرکە، زیلان، سێبیران، توڕەق، ژیان، کەسنەزان، شاوێس، کۆلەکی گەورە، کەڕك و کەلەکین.