گرافیک؛ 964+
له شه‌ش مانگدا زیاتر له 4200 حاڵه‌ت هه‌بووه
له به‌رده‌ڕه‌ش رۆژانه لانیكه‌م 23 هاوڵاتی تووشی هەوکردنی بۆڕی هەناسەدان بوونه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێك كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مساڵ رۆژانه لانیكه‌م 23 هاوڵاتی سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانى ئه‌م قه‌زایه‌یان كردووه بۆ چاره‌سه‌رى هەوکردنی بۆڕی هەناسەدان.
ئاماره‌كه له 15 بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانەی فریاكه‌وتن و بەشەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەش كۆكراونه‌ته‌وه.
كۆى گشتى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له‌ماوه‌ى شه‌شه مانگى رابردووى ئه‌مساڵ تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ى هه‌ناسه‌دان بوونه بریتی بووه له چوار هه‌زار و 263 هاوڵاتى، كه زۆرترین حاڵه‌ت كه تۆماریان كردووه له مانگى شوباتى ئه‌مساڵه كه ژماره‌یان 849 هاوڵاتی و له‌مانگى ئایاریش 801 حاڵه‌ت بووه.
مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ 743 حاڵه‌ت، مانگى ئادار 726 حاڵه‌ت، مانگى نیسان 587 حاڵه‌ت، مانگى حوزه‌یرانیش 557 تۆمار كراون.