پەروین شازادە میوانی نۆکۆمێنتی 964
“هاوسەرەکەم لە ماڵ نەکردووەتە دەرەوە و وەزارەتی رۆشنبیریشم کوژاندووەتەوە”
964+
ژووری هەواڵ
پەروین شازادە وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی کوژاندووەتەوە لە ژیانی، لە نۆ کۆمێنتیش رەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی لە ماڵەکەی کردبێتە دەرەوە.
لە پرسیاری رۆیشتنی کوڕەکەی و حاشاکردنی لە خێزانەکەی دەڵێت، بۆیە نابینە هیچ ئەوەندە شت هەڵدەبەستین بۆ خەڵک، من تاقە کوڕێکم هەیە و بە هەموو دنیای نادەم، هەموو هەولێریش دەزانێ کە یاریزان بووە.
پەروین شازادە باس لەوەش دەکات هەر هونەرمەندێک قسەی پێنەڵێن، مانای وایە نییە و منیش هەم بۆیە قسەم پێدەڵێن، دوای نزیکەی ساڵێکیش لە مردنی دایکی بە دڵێکی پڕ لە حەسرەت و خەمگینەوە وتی، مردنی هیچ کەسێک نابێتە مردنی دایکت.