سەرۆک كۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق

“لە بەغدا باس لە دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان كرا”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆک كۆمار لە بارەی دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆبووەوە، هەروەها باسیان لە بابەتی هەڵبژاردنیش كرد.

بەپێی راگەیاندنی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 7.7.2025 سەرۆک كۆماری عێراق د.لەتیف رەشید لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی كۆبووەتەوە و باسیان لە چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان كردووە، هەردوولاش باسیان لەوە كردووە كێشەكە بەپێی دەستوور و یاسا چارەسەر بكرێت.

هەروەها بە پێی راگەیاندراوەكە، لە بەشێكی دیكەی كۆبووەنەوەكە باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و ئامادەكارییەكان كرا و دووپاتی ئەوە كراوەتەوە، هەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت، كە رۆژی 11.11.2025ـە.

ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ شاندێكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوەیان كردووە سەبارەت بە كێشەی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان، كە موچەی مانگەكانی 5 و 6ی رابردوویان وەرنەگرتووە و بووەتە كێشە لە نێوان هەرێم و بەغدادا.

سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە بارەى موچەوە چى بە...

سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە بارەى موچەوە چى بە هەرێمى کوردستان وتووە؟