پسپۆڕە سەربازییەکەی 964:
شەڕی ئیسرائیل و ئێران نەوەستاوە و خۆیان ئامادە دەكەن
964+
ژووری هەواڵ
عەقید سەلام ئەسعەد پسپۆڕە سەربازییەکەی 964 دەڵێت، ئەمریکا ناهێڵێت ئیسرائیل تەواو بێت، بەڵام هەرگیز فڕۆکەی B-2 نابرێتە ئیسرائیل.
لە ئەلقەیەكی دیكەی بەرنامە تایبەتەكانی 964 لەگەڵ عەقید سەلام ئەسعەد، پسپۆڕی سەربازی و شڕۆڤەكاری تایبەتی 964، باس لە شەڕی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئێران كرا.
عەقید سەلام ئەسعەد دەڵێت، ئێران پشتی تێکراوە و هێشتا ئاسمانی کۆنتڕۆڵ کراوە،
هەرچەندە ئێران هەوڵدەدات ئاسمانی کۆنتڕۆڵ بکاتەوە، بەڵام روسیا پشتی تێکردووە.
هەروەها پێی وایە ئێران ئێستا پێویستی بە 250 فڕۆکەیە و تەنیا كۆریای باكووریش دەتوانێت یارمەتی ئێران بدات.
“موشەکەکانی ئێران هەمووی روسیین و دەستکاری کراون، بەهێزیی ئێرانیش وایکرد ئیسرائیل بیەوێت شەڕەکە رابگرێت”، شڕۆڤەكارەكەی 964 وای وت.
هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو، “هەرچەندە ئیسرائیل وەزعی خراپ بێت، ئەمریکا ناهێڵێت تەواو بێت، بەڵام هەرگیز فڕۆکەی B2 نابرێتە ئیسرائیل”.
لە ڤیدیۆكەدا شڕۆڤەكەی عەقید سەلام ئەسعەد ببینن و ببیستن.