سێ مانگ بەسەر خنکانی تێپەڕی

“بەیانی وەک کۆتا دەرفەت بۆ دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەگەڕێین”

964+

شۆڕش قادری

سێ مانگ بەسەر خنکانی مامۆستا ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ تێپەڕی و سبەینێ وەک دواین دەرفەت بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی، تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران هەموو هەوڵێک دەخەنەگەڕ.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “سبەی شەممە 5.7.2025 لە کۆتا رۆژی مانگی سێیەم، هەڵمەتێکی گشتگیر و چڕ بە بەشداری 100 کارمەند و ئەفسەر کە دابەش کراون بۆ 20 تیم گەڕان دەکەین بەدوای دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەئومێدی ئەوەی وەک کۆتا دەرفەت بتوانن تەرمەکەی بدۆزنەوە، ئەو هەڵمەتە دەبێتە دواهەمین رۆژی گەرانەکانیان، ئەگەر نەتوانرا بدۆزرێتەوە، بە شێوەیەکی فەرمی کەیسەکە دادەخەن و کۆتایی دەهێنن بە گەڕان و پشکنینەکانیان.

بەرگری شارستانی سۆران راشیگەیاندووە، لە هەڵمەتەکەی سبەینێدا تەوای تواناکانیان لەڕووی مرۆیی و ئامێر و کەرەستە بەردەستەکان بەکاردەهێنن.

مامۆستا ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ 5.4.2025 بۆ گەشت و سەیران، لەگەڵ بنەماڵەکەی لە هەولێرەوە چوونە دەڤەری باڵەکایەتی و لە سەر رووباری تەنگاتور حەوانەوە، بەڵام لەپڕ بەهار و سروشت و دڵخۆشیان لێبوو بەشین، براکەی کەوتە ناو رووبار و مامۆستا ئاڤێستا بۆ دەرهێنانەوەی، خۆی خستەناو ئاوەکە، هەرچەندە براکەی رزگاری بوو و هاتەدەرەوە بەڵام، مامۆستا ئاڤێستا ئاو بردی و تا ئێستا بێ سۆراغە.

ئاڤێستا و ئارڤان؛ دوو چیرۆک و یەک ئازار و رووبارێک

ئاڤێستا و ئارڤان؛ دوو چیرۆک و یەک ئازار و رووبارێک

لەبارەى دۆزینەوەى تەرمى ئاڤێستا روونکردنەوە دەدات

لەبارەى دۆزینەوەى تەرمى ئاڤێستا روونکردنەوە دەدات