له‌دایكبوانى ساڵى 2019 تۆمار ده‌كرێن
هه‌فته‌ى داهاتوو تۆماركردنی ناوى قوتابیانى نوێ بۆ پۆلی یه‌كه‌م دەستپێدەكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌به‌شێكی ناوه‌نده‌كانى خوێندن ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ تۆماركردنى ناوى قوتابیانى نوێ بۆ پۆلی یه‌كه‌مى بنه‌ڕه‌تى و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته ئه‌و منداڵه‌ى بۆ خوێندن تۆمار ده‌كرێت له‌كاتى ناو تۆماركردنه‌كه ئاماده‌ى بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى كه 964 له‌چه‌ند ناوه‌ندێكی خوێندن له شارى هه‌ولێر وه‌ریگرتووه، ئەمساڵ منداڵانی لەدایكبوونی ساڵی 2019 واتە له رێكه‌وتى 1.1.2019 تاوەكو 31.12.2019 لە قۆناغی یه‌كه‌مى بنەڕەتی لە قوتابخانه حكومی و ناحكومییەكان وەردەگیرێن.
ناو تۆماركردنه‌كه‌ى قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی 2025 – 2026 ـه‌و تەنیا رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە ئیداره‌ى قوتابخانه‌كان پێشوازى له قوتابییه نوێیه‌كان ده‌كه‌ن.
تۆماركردنى ناوى قوتابیان له 9.7.2025 ده‌ستپێده‌كات و له رێكه‌وتى 13.8.2025 كۆتایی پێدێت.
له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنى منداڵه‌كه بۆ تۆماركردنى ناوى پێویسته دایكان و باوكان پێداویستیەکانى وەك كارتی نیشتمانی یان پێناسی ئەسڵی منداڵەكە و دایك و باوك و كۆپییەك لە هەموویان، دوو وێنەی نوێ و وێنەیەك لەسەر سی دی، بڕوانامەی باخچە و كۆپییەكەی و ژمارەی مۆبایل و كارتی زانیاری و گروپی خوێنن له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.