دیمەنی خۆڵبارین لە شاری هەولێر - وێنە: ئەرشیفی 964
پلەکانى گەرما نزمەدەبنەوە
کەشناسی وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی راگەیاند
964+
ژووری هەواڵ
شەپۆلێکى چڕى خۆڵبارین بەشێک لە پارێزگاکانى عێراق و هەرێمى کوردستانى گرتەوە و کەشناسی هەرێمى کوردستانیش پێشبینیکردووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانى هەرێمى کوردستان لاواز ببێت، بەڵام کەشناسى عێراق رایگەیاندووە لە بەشێک لە پارێزگاکانى عێراق سبەى خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى کەشناسی هەرێمى کوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلى خۆڵبارین کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما پێنج پلە نزمدەبنەوە.
هاوکات کەشناسیى عێراق رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سیشەممە خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.
دوێنێ لە پارێزگاى بەسڕە بەرزترین پلەى گەرما لە ماوەى ئەمساڵدا تۆمارکراوە و گەیشتووەتە 51 پلەى سیلیزی