رۆژانه‌ لانیكه‌م 6 ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌

13 رۆژ له‌سه‌ریه‌ك رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌رده‌ڕه‌ش و ئاكرێ هه‌بووه‌

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ماوه‌ى 13 رۆژى رابردوودا رۆژانه‌ لانیكه‌م شه‌ش رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سنوورى قه‌زاكانى ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش روویانداوه‌، هه‌موو ئه‌و ئاگرانه‌ش به‌بێ زیانى گیانى كۆنتڕۆڵكراون.

رووداوه‌كان، ته‌نیا له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاكان روویان نه‌داوه‌، به‌ڵكو له‌ سنوورى هەردوو ناحیه‌ى قەسڕۆک و کەلەکچیش بووه‌.

ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی قەزای ئاکرێ بە 964ـی راگه‌یاند، له‌ماوه‌ى ئه‌م 13 رۆژه‌ى له‌سه‌ر یه‌ك كۆى گشتى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان بریتی بووه‌ له‌ 79 رووداوو جگه‌ له‌وه‌ى زیانى گیانى نه‌بووه‌، به‌هۆى زوو كۆنتڕۆڵكردنیشیانه‌وه‌ كه‌ مترین زیانى مادى هه‌بووه‌.
وتیشی “رووداوه‌كانى ئاگر جۆراوجۆر بوونه‌ له‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى ده‌غڵودان و په‌رێز و پاوان، خانوو و ئۆتۆمبێل”.

رۆژى سێشەممه‌  17.6.2025 پێنج ئاگركه‌وتنه‌وه‌، رۆژى 18.6.2025 دوو ئاگر كه‌وتنه‌وه‌، رۆژى 19.6.2025 حه‌وت ئاگر، رۆژى 20.6.025 هه‌شت ئاگر، رۆژى 21.6.2025 هه‌شت ئاگر، رۆژى 22.6.2025 پێنج ئاگركه‌وتنه‌وه‌، رۆژى 23.6.2025 چوار ئاگر، رۆژى 24.6.2025 شه‌ش ئاگر، رۆژى 25.6.2025 حه‌وت ئاگر، رۆژى 26.6.2025 نۆ ئاگر، رۆژى 27.6.2025 10 ئاگر، رۆژى 28.6.2025 سێ ئاگر و رۆژى 29.6.2025 یش پێنج رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌.

سه‌رجه‌مى ئه‌و ئاگرانه‌ى له‌ماوه‌ى 13 رۆژى رابردوو له‌ سنوورى ئه‌م دوو قه‌زایه‌ روویانداوه‌  79 رووداو بووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ لانیكه‌م رۆژانه‌ شه‌شه‌ حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌.

له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 4 ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌رۆكى ئا...

له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 4 ئاگركه‌وتنه‌وه‌ به‌رۆكى ئاكرێی گرتبوو

لە ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش 16 رۆژ له‌سه‌ریه‌ك ئاگرباران ...

لە ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش 16 رۆژ له‌سه‌ریه‌ك ئاگرباران بووه‌

گەشتیارێکی گەنج لە رووباری خازر خنکا

گەشتیارێکی گەنج لە رووباری خازر خنکا