پشووى بانکییە

سەردانیان مەکەن؛ سبەینێ دەرگاى بانکە حکومییەکان دادەخرێت

964+

وریا فەتاح

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندووە، سبەینێ پشووى بانکییە و دەرگاى سەرجەم بانکە حکومییەکان بەڕووى هاوڵاتیاندا، دادەخرێن.

بەپێى ئاگادارییەکە، سبەی سێشەممە رێکەوتی 1.7.2025، پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت:  دەرگای بانکەکان بەڕووی هاوڵاتیان دادەخرێت، تەنها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن.

وەک ئەوەى روونکراوەتەوە، داخستنى دەرگاى بانکەکان، بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی نیوەی ساڵی دارایی 2025ـە.

ئینتەرپۆل بەڕێوەبەری پێشووی بانکی TBI عێراقی راده‌ستی ...

ئینتەرپۆل بەڕێوەبەری پێشووی بانکی TBI عێراقی راده‌ستی به‌غدا كردووه‌ته‌وه‌