23 توێژەر

توێژەری کۆمەڵایەتی منداڵانی ترافیکەکانی هەولێر رزگار دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

بۆ نەهێشتنی کارکردن و دەرۆزە کردنی منداڵان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر توێژەری کۆمەڵایەتی دەنێرێتە ترافیک لایتەکان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، 23 توێژەری کۆمەڵایەتی خۆیان راسپاردووە بەشێوەیەکی مەیدانی کار بکەن بۆ نەهێشتنی کار کردن و دەرۆزە کردنی منداڵان لە ترافیک لایت و سەر شەقامەکان.

لە سلێمانیش، دیاردەی کارکردن و سواڵکردنی منداڵان لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی کوردستان مشتومڕی زۆر لەسەرە و تائێستا بنبڕ نەکراوە، هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی ئەو منداڵانە کۆبکرێنەوە و بخرێنەوە ناو خێزان.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە، لە ماوەی چوار ساڵدا، حکومەتی هەرێم نزیکەی 20 هەزار منداڵی کارکەر و سەر شەقامەکانی گەڕاندووەتەوە بۆ خوێندن.

کارکردن و دەرۆزەکردنی منداڵان لەسەر شەقام و ترافیکلای...

کارکردن و دەرۆزەکردنی منداڵان لەسەر شەقام و ترافیکلایتەکان قەدەغە كرا