دەبێتە کاروانسەرایەکی نێودەوڵەتی بازرگانی
ره‌زامه‌ندى شنگال به هێڵى ئاسنینى رێگه‌ى گه‌شه‌پێدانى عێراق ببه‌سترێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هێڵى ئاسنینى عێراق كراوه، شنگال به‌و هێڵه ئاسنینه ببه‌سترێته‌وه كه له چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌ى رێگاى گه‌شه‌پێدانى نیشتمانى له عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ره‌زامه‌ندى سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر ئه‌م داواكارییه كراوه
پڕۆژه‌ى رێگاى گه‌شه‌پێدانى نیشتمانى، له به‌نده‌رى فاو له باشوورى عێراق ده‌ستپێده‌كات و به پارێزگاى نه‌ینه‌وا و ناحیه‌ى ره‌بیعه‌دا تێده‌په‌ڕێت، دواتر ده‌گاته به‌نده‌ره‌كانى ته‌ڕتوس و لازقیه‌ى سووریا و پاشانیش ده‌گاته‌وه توركیا و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌وڕوپا.
مه‌حما خه‌لیل عه‌لى ئاغا، په‌رله‌مانتارى كوردى ئێزدى له به‌غدا ، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هێڵى ئاسنینى عێراقی له به‌غدا كرد‌و و ئه‌م داواكارییه‌ى ئاڕاسته‌ى د. مه‌كى جابر ى به‌ڕێوه‌به‌ر كرد.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌رى هێڵه‌كه ره‌زامه‌ندى سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر ئه‌م داواكاره داوه كه شنگاڵ به‌م تۆڕه نیشتمانییه ببه‌سترێته‌وه و له‌رێگه‌ى پڕژه‌ى گه‌شه‌پێدان هێڵى ئاسنین بگاته قه‌زاى شنگال و ناحیه‌ى شیمال و له‌وێشه‌وه به ناحیه‌ى ره‌بیعه ببه‌سترێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، به‌ستنه‌وه‌ى شنگال به‌م هێڵه زۆرترین هه‌لى كار له ناوچه‌كه ده‌ره‌خسێنێت و شنگالیش ده‌بێته كاروانسه‌رایه‌كى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى كه به كیشوه‌ره‌كانى ئاسیا و ئه‌وڕوپا ده‌به‌سترێته‌وه.