ژینگه‌پارێزان موچه‌ى دواكه‌وتووه
هاوڵاتییه‌كی قه‌سرێ لەگەڵ كوڕه‌كه‌ى بە خۆبەخشی زبڵ و خاشاكى ناحیه‌كه‌یان كۆده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى قه‌سرێی باڵه‌كایه‌تى سه‌ر به قه‌زاى چۆمان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژینگه‌پارێزان موچه‌یان دواكه‌وتووه بایكۆتیان له كاركردن كردووه و هاوڵاتییه‌كی ناحیه‌كه‌ش، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ى به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه، کە جۆری گەڵابەیە ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاكى كۆڵانان كردووه.
هاموون هەڵگورد مینە، كه له‌گه‌ڵ باوكی كارى كۆكردنه‌وه زبڵى كۆڵانه‌كان ده‌كات به 964ـى وت، له دوێنێوه كۆڵان به كۆڵان ده‌گه‌ڕێن ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌كان كردووه و ته‌نیا دوێنێ نزیكه‌ى یه‌ك تۆنیان به گه‌ڵابه‌كه‌یان كۆكردووه‌ته‌وه.
وتیشی “هاوڵاتیان هاوكارمان نین بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌كانیان و ده‌یانه‌وێت خۆمان حاویه‌كانیان به‌تاڵ بكه‌ینه‌وه و ئه‌وانیش هیچ نه‌كه‌ن”.
پێشتر باوكى هاموون كه ئاماده‌یی ده‌ربڕیبوو له‌گه‌ڵ كۆڕه‌كه‌ى به خۆبه‌خشى ئه‌و كاره‌بكات، داواى له هاوڵاتیان كردبوو كه پێویسته ئه‌وانیش هاوكاریان بن و خۆیان حاویه‌ى زبڵه‌كانیان به‌تاڵى ناو گه‌ڵابه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه ئه‌وانیش ده‌یبه‌نه ده‌ره‌وه‌ى ئاوه‌دانى.
هاموون ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان هاوكارمان نه‌بن ناتوانین چیتر زبڵه‌كانیان كۆبكه‌ینه‌وه و كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانیش به پڕ زبڵی ده‌مێننه‌وه.