لەشەڕێکدا لەگەڵ هاوڵاتییەکى تورک

دوو هاوڵاتى عێراقى لە تورکیا کوژران

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، کوژرانی دوو هاوڵاتیی عێراقی لە شاری ئورفای تورکیا راگەیاند کە لەشەڕێکدا لەلایەن هاوڵاتییەکى تورکەوە کوژراون.

بەپێى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دەرەوەبێت، رووداوەکە دوێنێ پێنجشەممە 26.6.2025، لە شارى ئورفا روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى دوو هاوڵاتى عێراقى لەگەڵ هاوڵاتییەکى تورک لێێان دەبێت بەشەڕ و لەلایەن هاوڵاتییە تورکەکەوە دەکوژرێن.

هەرچەندە وەزارەتى دەرەوە ناسنامەى ئەو دوو هاوڵاتییە کوژراوەى ئاشکرا نەکردووە، بەڵام وەک باسى دەکات، بکوژ دەستگیر کراوە.

“کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری عێراق لە غازی عەنتاب، بە هەماهەنگیی راستەوخۆ لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، چاودێریی رەوتی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ دەسەڵاتە تایبەتمەندەکانی تورکیا دەکات”، وەزارەتى دەرەوەى عێراق وا دەڵێت.

لەسەر کوشتنى گەنجە کوردەکە سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا ه...

لەسەر کوشتنى گەنجە کوردەکە سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا هاتە دەنگ