سبەی لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە
بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە
سبەی لەسەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە
964+
ژێوار خدر
بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە سبەی پێنجشەممە 26.6.2025 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە.
هەرچەندە بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەری ساڵی کۆچی هەموو ساڵێک پشووی فەرمییە، بەڵام حکومەتی هەرێم کەمێک پێش ئێستا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بە فەرمی رایگەیاند کە سبەی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.