باڵندە بێ زیانەکە
نیشتمانی پەڕەسێلکەکان لە پشدەرە
964+
محەمەد عەلی – راپەرین
پەڕەسێلکە یەکێکە لە باڵندە جوان و بێ زیانەکان و ژێر پردێک لە ژاراوەی پشدەر بووە بە نیشتمانی ئەو جۆرە باڵندەیە.
لە ژێر پردی ژاراوە لە پشدەر زیاتر لە 1000 هێلانەی باڵندەی پەڕەسێلکە هەیە، بە سەببی سەقفەکەوە هەڵواسراون.
ئێستا هێلانەکان پڕن لە وەچە و بەشێکیشیان فڕیون، زیاتر لە دووساڵە کردوویانە بە نیشتمانی خۆیان، دایک و باوکە پەڕەسێلکەکان، بەردەوام خواردن دەدەن بە بەچکەکانیان.
خۆراکی سەرەکیی باڵندەی پەڕەسێلکەکان مێروو و مێشولەکانن، لە ئاسماندا مێشولەکان راودەکەن و زۆربەی کات لەفڕیندان، ئەم جۆرە باڵندانە بەکۆمەڵ دەژین و بەکۆمەڵ هێلانەکان دروست دەکەن.
جیاواز لە زۆربەی باڵندەکان هێلانەکان لە قوڕ دروست دەکەن و پتەون، شوێنەکەیان ئارام و فێنک و گونجاوە و دوورن لە ژاوەژاوی کۆمەڵگە و زیانیشیان نییە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی