به‌شێكی مزگه‌وتێك سووتاوه
ئه‌مڕۆ تورکیا 72 جار پێنج گوندی بۆردومان کردووە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ سوپای تورکیا به خه‌ستى تۆپبارانی چه‌ند گوندێكی سنوورى قه‌زاى ئامێدی له پارێزگاى دهۆك كردووه و یه‌كێك له‌و شوبێنانه‌ش بۆردومانكردنى مزگه‌وتێك بووه.
كامه‌ران مه‌لا عوسمان، ئەندامى تیمى رێکخراوى CPTـى ئەمەریکى به 964ـى رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، 72 جار بۆردومانی چه‌ند گوندێكی سنوورى قه‌زاى ئامێدیان كردووه.
گونده‌كانى دێڕەش، گرگاشێ، مژێ، کەفنە مژێ و سپیندارێ، لە ناوچەی بەری گارە رووبه‌ڕووى بۆردومانه‌كان بوونه‌ته‌وه.
وتیشى “مزگەوتی دێڕەشی له‌لایه‌ن توركیاوه بۆردومان كراوه و له‌به‌رامبه‌ریشدا پەکەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە گوندی سگیرێ هێرشی کردووه‌تە سەر بارەگایەکی سوپای تورکیا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سەره‌ڕاى سوتانی دەیان دۆنم زەوی کشتوکاڵی، مزگەوته‌كه‌ش زیانی بەرکەوتووه و بەشێکی مزگەوتەکە سووتاوه.