"دەڵێی لە دوکانێکی نەوت و گازدای"

لەکاتی پاککردنەوەی بیری یاریگایەک رۆن و نەوت هاتە دەرەوە

964+

بڕوا مەجید – شارەزوو

لەکاتی پاکردنەوەی بیری یاریگای یانەی شارەزوور رۆن و چەوری هاتە دەرەوە و بۆنەکەی لە بۆنی نەوت دەچێت.

چۆمان رەحیم سەرپەرشتیاری یاریگای شارەزوور بە 964ـی وت، “زیاتر لە مانگێکە دینەمۆی بیری یارگاکەمان لەکارکەوتووە و سوودمان لەئاوەکەی نەبینیوە، دواتر بڕیارماندا بیرەکە پاک بکەینەوە و دینەمۆکە بگۆڕین، لەکاتی کارکردن لە بیرەکە رۆنی رەش و چەوری هاتە دەرەوە کە بۆنی لە بۆنی نەوت و گاز دەچێت”.

“هەرکە لە بیرەکە نزیک دەبیتەوە دەڵێی لە دوکانێکی نەوت و گازدای”، چۆمان رەحیم وای وت.

سەبارەت بەو بابەتە 964 قسەی لەگەڵ ئەرکان عوسمان شارەزای جیۆلۆجی کرد، ئەو وتی، “هۆکارەکەی بۆ دوو شت دەگەڕێتەوە، یان ماوەیەک پێش ئێستا رۆن لە نزیک ئەو شوێنە رژاوە و پێدەچێت دزەی کردبێتە ناو بیرکە، چونکە لە بیرەکانی دیکەی ئەو ناوچەیەش هەمان کێشە هەیە، یان ئەوەی کە دەمارێکی نەوتی لەو شوێنە هەیە و تەنها کەمێکی هاتووەتە ناو تەبەقێکی بەردی و جاربەجار دێتە سەرەوە، ئەو نەوتەش بەکەڵکی هیچ نایەت”.

بەقسەی ئەرکان عوسمان، لە شارەزوور ئەو نەوتەی لێ نییە کە سوودی لێ ببینرێت، ئەو جۆرە بیرانەش گۆگردیان تێدایە و زیانی بۆ هەموو شتێک هەیە و نابێت کەڵکیان لێ وەربگیرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بیرێک لە شارەزوور جێی سەرنجە و دیاردەیەکی نامۆش لە هەڵ...

بیرێک لە شارەزوور جێی سەرنجە و دیاردەیەکی نامۆش لە هەڵەبجە هەیە

شارەزوور: ئاوی بیر لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لێڵ بووە

شارەزوور: ئاوی بیر لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لێڵ بووە