تاقیكردنەوەكان ئەنجام دران

سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری بەشی تیۆری کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

964+

محەمەد فاتیح

بەپێی رێکارەکانی وانەکانی سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری کوردستانی یەکگرتووی نوێ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی ناوخۆ پەسەندی کردووە سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری بەشی تیۆری بە شێوەیەکی فەرمی لە سلێمانی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ 24.6.2025 تاقیکردنەوەکانی تیۆری بۆ مۆڵەتی جۆری B  لە هۆڵی تاقیکردنەوەی تیۆری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ فێرخوازان ئەنجام درا.

پێویستە هەموو فێرخوازێک بۆ تاقیکردنەوەی تیۆری ئەم زانیارییانەى لای خوارەوە بزانێت:

-کۆی پرسیارەکان 25 پرسیارە و مەرجە لە 20 پرسیار دەربچێت، واتا بوار هەیە ئەو فێرخوازە بە دەرچوو هەژمار بکرێت ئەگەر تەنها 5 وەڵام هەڵە بوو.

-هەموو پرسیارێک ماوەی وەڵامدانەوەی تەنها (یەک خولەکە) لە سەر کۆمپیوتەری بەردەست فێرخواز .

-فێرخواز لە رۆژێکدا مافی هەیە تەنها یەک جار تاقیکردنەوە ئەنجام بدات.

-ئەنجامی تاقیکردنەوەکە لە هەمان کات و دەست بەجێ لە سەر شاشەی کۆمپیوتەری بەردەست فێرخواز نیشان دەدرێت کە (دەرچووە یاخوود دەرنەچووە).

-ئەو فێرخوازانەی لە تاقیکردنەوەی تیۆری دەردەچن راستەوخۆ پەیوەندی بە نوسیگەکەیەوە دەکات و ئاگاداریان دەکات .

-پێویستە فێرخواز باجی نوسینگە و کارتی زانیاری و کارتی نیشتیمانی رەسەنی پێىیت پێش چوونە ژوورەوەی هۆڵی تاقیکردنەوەکە هەروەها مۆبایلەکەشی داخراوبێت .

-لەبەر ئەوەی هەر کۆمپیوتەرێک لە هۆڵی تاقیکردنەوەکە پرسیارەکانی جیاوازترە لە کۆمپیوتەری تەنیشتی و پێش و دواوەی جێگەی فێرخوازەکە بوار بۆ هیچ جۆرە گزییەک نادرێت.

-هەر فێرخوازێک سەرەڕایی رێکارەکان بە قسە یاخود ئاماژە یان هەرجۆرە کردارێکی نەشیاو لە ناو هۆڵەکە دەرهەق بە ئەفسەر و کارمەندی ناو هۆڵەکە یاخوود لەگەڵ فێرخوازانی تر ئەنجام بدات سزاکەی بە پێێ ڕێنمایی ژمارە 12 ی ساڵی 2024 مادەیی 13 بڕگەی پابەندییەکانی فێرخواز خاڵی 11 سزادەدرێت بە ( ڕاگرتنی ) سەرجەم کارەکانی بۆ ماوەی شەش مانگ .