گرافیک؛ 964+
سەری ساڵی كۆچییه
ئه‌م پێنجشه‌ممه‌یه پشووى فه‌رمییه له هه‌رێمی كوردستان
964+
فەرهاد حەسەن
پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لە سەرجەم داموزدەگاکانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت، بۆنه‌كه‌ش سه‌رى ساڵى كۆچییه.
بە پێی ئه‌و خشتەیه‌ی كه حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ک رۆژژمێر له ماڵپه‌ره‌كه‌یدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژى پێنجشەممە 26.6.2025 بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوه، لە سەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمی دەبێت.
سەری ساڵی كۆچی، هاوكاتە لەگەڵ رۆژی كۆچكردنی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) لە مەككەوە بۆ مەدینە، بەپێی ساڵنامەی كۆچی ئەو رۆژە یەكی موحەڕەمی ساڵی كۆچییە و یەكەمین رۆژی دەستپێكی ساڵی نوێیە.