بەڵام، زوویى دەستیپێکردەوە

بەکاتى؛ گەشتە ئاسمانییەکانى فڕۆکەخانەى بەسرە راگیران

964+

وریا فەتاح

کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى عێراقى راگرتنی کاتی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرەى راگەیاند، بەڵام زۆرى نەخایاند و گەشتەکان دەستیا پێکردەوە.

وەک ئەوەى ئاژانسى دەنگوباسى عێراق بڵاوى کردووەتەوە، راگرتنەکە بۆ گرتنەبەرى رێکارى خۆپارێزى بووە، بەهۆى کاردانەوەى دۆخى ئەمنى ناوچەکە، بەڵام هەندێ سەرچاوە باس لە هەڕەشەى ئەمنى دەکەن.

لەماوەى هەفتەیەکدا کە بەهۆى جەنگى ئێران ئیسرائیلەوە ئاسمانى عێراق داخراوە، فڕۆکەخانەى بەسرە تاکە دەرچەى ئاسمانى عێراق بوو کە بە شێوەیەکى سنووردار گەشتەکانى ئەنجام دەدات.

دوێنێ وەزارەتى گواستنەوە رایگەیاند، لەماوەى یەک هەفتەدا توانیویانە  74 گەشتى ئاسمانى ئەنجام بدەن و 23 هەزار و 157 گەشتیار بگوازنەوە.

هێڵی ئاسمانیی عێراقی: لە هەفتەیەکدا 23 هەزار گەشتیارمان...

هێڵی ئاسمانیی عێراقی: لە هەفتەیەکدا 23 هەزار گەشتیارمان گەڕاندووەتەوە