خورماتوو

عەرەبی هاوردە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی 2500 دۆنم زەوی جوتیارانى کورد دەدەن

 964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

عەرەبی هاوردە بە پاڵپشتی پۆلیسی فیدراڵی و دادگا، هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی 2500 دۆنم زەوی جوتیارانی کوردی گوندی تەپەسەوز لە دووزخورماتوو دەدەن و دانیشتوانی گوندەکەش بۆ رووبەڕووبوونەوە کۆبوونەتەوە.

شەماڵ کاکەخان، دانیشتووی گوندی تەپەسەوز بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ لەلایەن کەسانى نزیک لە خۆمان ئاگادارکراینەوە کە عەرەبی هاوردەی گوندی حلێوە بە پاڵپشتی پۆلیسی فیدراڵی و دادگا دەیانەوێت بێنە سەر گوندەکەمان و دەست بەسەر زەوییەکانماندا بگرن”.

“ئەو زەوییە 2500 دۆنمە و موڵکی باوباپیرانمانە و تاپۆمان هەیە، بۆیە سەرجەم خەڵکی گوند و خزمانمان ئاگادارکردووەتەوە بەپەلە خۆیان بگەیەننە ناو گوند بۆ رێگریکردن و رووبەڕووبوونەوە”، شەماڵ کاکەخان واى وت

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

جوتیارانى کورد بۆ ماوەى 48 کاتژمێر کێڵان رادەگرن

جوتیارانى کورد بۆ ماوەى 48 کاتژمێر کێڵان رادەگرن