ساڵ تێپەڕی و نۆژەن نەکرانەوە
دوکاندارەکانی خان قیردار لە کورکوک گردبوونەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
کاسبکارانی قەیسەری خان قیردار لە بازاڕی گەورەی کەرکوک داوا دەکەن پەلە بکرێت لە نۆژەنکردنەوەی خانەکەیان کەماوەی ساڵێک و دوو مانگە سوتێندراوە.
لە ناوڕاستی مانگی ئایاری ساڵی 2024 هەردوو خانی قیردار سوتێندرا کە پێک هاتبوو لە 165دوکان و کۆگا، دەستبەجێ لیژنەیەکی 12کەسی پێک هێنرا بەمەبەستی لیکۆڵینەوە و قەرەبوکردنەوەیان ، بەڵام تاکو ئێستا قەرەبونەکراونەتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە22.6.2025 ژمارەیەک لە دوکاندارەکان گردبوونەوە داوا دەکەن پەلە بکرێت لە نۆژەنکردنەوەی کە تاکو ئێستا کۆتای پێ نەهاتووە.
ئەحمەد جەمال یەکێک لە دوکاندارەکانە بە 964ـی وت، ساڵێک و دوو مانکە ئێمە دانیشتوین و کار و کاسبی ناکەین، بەڵێنی نۆژەنکردنەوەیان پێ داین لە ماوەی سێ مانگ بەڵا تاکو ئێستا تەواو نەبووە.
چیا ئەحمەد دوکاندار بە 964ـی وت، لە هەردوو خانەکە کە سوتا 165 تێدایە و هەر دوکانێکی لە 30 ملیۆن دینار تاکو 200 ملیۆن زەرەری کردووە، تاوەکو ئێستا قەرەبونەکراوینەتەوە، هیچ کارێک ناکەین زۆربەمان لە ماڵەوە دانیشتوین.
لە لێدوانێکی پێشتر عەلی حەمادی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک لە ئێدارەی پێشوو بە 964ـی وت، زەرەر و زیانەکان هەمووە خەمڵێندراوە و دراوە بە ئەنجومەنی وزیران، بەڵام بەهۆی نەبونی بودجە راگیراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی