هیچ زیانێکی نەبووە

لە نزیک شەقامی 150ـی هەولێر درۆنێک کەوتە خوارەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ درۆنێک لە نزیک شەقامی 150 مەتری هەولێر کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.

پەیامنێری 964 چووەتە نزیک شوێنەکە و ئاماژەی بەوەکرد درۆنەکە لە ناو پرۆژەیەک کە بە ناوی یۆنان سیتی کە تازە کاری تیادا دەکرێت کەوتووەتە خوارەوە.

درۆنەکە هیچ زیانێکی نەبووە و تیمی تایبەتمەند چوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستی پێکردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

درۆنێک کەوتە خوارەوە

درۆنێک کەوتە خوارەوە