حەرەمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق - وێنە: ئاژانسەکان
دادگا خۆی پەکی کەوتووە
راوێژکارێکی دەستووری: سودانی لەبری دادگا دەتوانێ موچە بنێرێ
964+
محەمەد فاتیح
ئەو رۆژەی وادانربوو، بڕیار لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدەن، شەش دادوەری دادگای فیدڕاڵی عێراق دەستیان لەكاركێشایەوە و چارەنووسی موچەكەی هەرێمیش نادیارە، بەڵام راوێژكاری دەستوری لە رێگەی 964وە دڵنیایی دەدات كە سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی دەتوانێت موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
ئازاد دۆسكی راوێژكاری دەستوری لە وەڵامی پرسیارێكی 964 وتی، “لەئێستادا لە دوای دەستلەكاركێشانەوەی دادوەرەكانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، دەسەڵاتی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تەنها لای محەمەد شیاع سودانى سەرۆك وەزیرانی عێراقه بەو پێیەی ئەو دەسەڵاتی جێبەجێكارە و سودانی دەتوانێت دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی پەكی كەوتووە وەك حاڵەتێكی تایبەتی بە شێوەی قەرز پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت”.
تەنها سودانی دەسەڵاتی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی هەیە
“بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی دادگای فیدڕاڵی دەبێت بۆ هەر دانیشتنێكی دادگاكە سەرۆك و جێگرەكەیی و حەوت ئەندامەكەی تر ئامادەبن و لەئێستادا لەدوای دەستلەكاركێشانەوەكان تەنها چوار دادوەریان ماونەتەوە و ئەمەش واتای ئەوەیە دادگای فیدڕاڵی پەكی كەوتووە و هیچ دانیشتێك و دادبینییەكی یاسایی نییە” ئازاد دۆسكی واى وت.
دەشڵێت، “بەپێی یاسا دەستلەكاركێشانەوەكان دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و پاشان مەرسومێكی كۆماری بۆ دەردەكرێت و چارەسەری ئەم كێشەیەش بە دانانی دادوەری تازە دەبێت لە دادگای فیدڕاڵی ئەمەش رێكارێكی زۆری دەوێت، پاشان دەبێت لای سەرۆك كۆماری عێراق سوێندی یاسایی بخۆن یان لەناو پەرلەمانی عێراق، كەواتا هیچ چارەسەرێك نەماوە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری یان دادگای فیدڕاڵی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چارەسەر لای دەسەڵاتی حێبەجێكاردایە لای خودی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە پارە بە شێوازی قەرز بە گوژم گوژم بنێرێت تاكو لە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوو 2026 لە بەشە بودجەی هەرێم ببڕدرێت”.
"لەسەر حیسابی هاوڵاتی و فەرمانبەرانە"
موچەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق زیاتر لە شەش ترلیۆن دینارە
روونكردنهوەی بڵاوکردەوە
وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابهشكردنی موچەی ئەم مانگە دەکات
مامۆستا و فەرمانبەرانی خوێندنی باڵا لە كەركوک گردبوونەوە