شارە حەیاتەكە ئارامە 

“موشەکیش ببارێ ئێمە هەر نانی خۆمان ئەخۆین”

+964

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

ژێر پردەكە، یەكێكە لەو شەقامانەی سلێمانی كە بە رۆژ و شەو جمەی دێت، خەڵكی شار و میوانانی ژەمە خواردنی شەوانیان دەبەنە ئەو شەقامە و شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەش كاریگەری لەسەر سەردانیكارانی نەبووە.

هەرێمی قەل، كاسبكارێكی شەقامەكەیە و بە 964ی وت، شەوانە خەڵكی سەردانمان دەكەن و شەڕو ئاڵۆزییەكانی ناوچەكەش بازاڕی لاواز نەكردووین، تا كاتژمێر 3ی شەو دوكانمان كراوەیە و خواردنەكانمان هەمووی فرێشە، برنجی كوردیمان هەیە بە قەل و كەڵەشێر و قۆزیەوە و كەسیش گلەیی لە خواردنەكانمان نییە.

خەڵكی شارەكە كە بۆ خواردنی نانێكی شەوانە سەردانی ژێر پردەكەیان كردووە، قسەیان بۆ مایكی 964 كردووە و دەڵێن، شار ئارامە و شەڕی نێوان ئیسڕائیل و ئێران هیچ ترسێكی بۆ ئێمە نییە و شەوانە بە ئارامی بۆ نانخواردن سەردانی ژێر پردەكە دەكەین و نانێك دەخۆین و دەڕۆینەوە.

ئارام ئەرسەلان، بۆ نانخواردنی شەوان سەردانی ژێر پردەكەی كردووە و بە 964ی وت، ئەو شەڕەی كە هەیە هیچ پەیوەندی بە عێراقەوە نییە و جەوی خۆمان تێك نادەین، بارودۆخەكە هەرچۆنێك بێت شەوانە سەردانی ئێرە هەر دەكەین.

دەشڵێت، ئەگەر موشەك وەكو باران ببارێت بەسەرماندا، جەوی شەوانەی خۆمان هەر دەكەین و نانەكەمان هەر دەخۆین.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

نرخی سەوزە و میوە لە گومرگی هەولێر هیچ نەگۆڕاوە

نرخی سەوزە و میوە لە گومرگی هەولێر هیچ نەگۆڕاوە