كارۆلین لیڤێت
وتەبێژی كۆشكی سپی:
ترەمپ لە دوو هەفتەی داهاتوودا بڕیار دەدات هێرش بكاتە سەر ئێران یان نا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، ئەمریكا رێگا نادات ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی و ئاشكراشی كرد، سەرۆكی ئەمریكا تا دوو هەفتەی دیكە بڕیار دەدات ئەمریكا هێرش بكاتە سەر ئێران یان نا.
كارۆلین لیڤێت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەم ئێوارەیە رایگەیاند، سەرۆک ترەمپ لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا بڕیار دەدات ئەمریكا بەشداری شەڕ و هێرش بكاتە سەر ئێران.
وتیشی سەرۆكی ئەمریكا، سەبارەت بە شەڕی روسیا و ئۆكراینا، سەرۆک ترەمپ هەمیشە بایەخ بە چارەسەری دیپلۆماسی و هێنایەدی ئاشتی دەكات.
سەبارەت بە ئێرانیش وتی، سەرۆكی ئەمریكا هیچ كات رێگەنادات ئێران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی.
وتەبێژی كۆشكی رایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ ئێران هەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەر، بەڵام نایەوێت هیچ وردەكارییەک باس بكات وەك رێزگرتن لە رێڕەوی گفتوگۆكان.
بەڵام ئەوەشی وت، هەر رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران بكرێت، پێكدێت لە وەستانی پیتاندنی یۆرانیۆم و رێگە بە ئێران نادرێت چەكی ئەتۆمی هەبێت.