هەواڵەكان
ئەوقاف دەڵێ چاوەڕێی خۆمان بن بۆ عومرە و مەرزی كێلێیش داخرا
+964
ژووری هەوال
هەر ئەوەندەی میوانانی ماڵی خوا تەشریفیان هێنایەوە، ئیتر خەڵک کەوتنەوە ئەو پرسیارەی کەی دەرگای عومرە دەکرێتەوە، بەڵام ئەوقاف دەڵێ جارێ بوەستن خۆمان پێتان دەڵێینەوە.
"تا خۆمان راینەگەیەنین لە خۆتانەوە ریکلام بۆ دەستپێکردنەوەی عومرە مەکەن"
ئەوە لەم هەفتەیەدا دووەم جارە مەرزی کێلێ دادەخرێت، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ پەیوەندی بەم شەڕو شۆڕەوە نەبوو، بەهۆی ئەوەوە بوو سیستەمە ئەلکترۆنییەکەیان وەستابوو.
جموجوڵی بازرگانی لە کێلێ ئاسایی نەبووەتەوە
کاروا بڕوات ئیتر وابزنم تامی تورە بەناوبانگەكە و سەوزەو میوە بەتامەکەی گردەگۆزینەی کەلار ناکەنەوە چونکە ئاوی رووباری سیروان لەسەر 130 جوتیار گیراوەتەوە هەفتەیەکە رەنج بە خسار بوون.
"مارینا خەریکە رەنجی جوتیاران بەخەسار دەبات"
پۆلیسی سلێمانی دزێکیان دەستگیر کردووە، ساحەب ئیشەکەی وتوویەتی 36 دەفتەری لێ دزیوم، دزەکەش وتوویەتی راست ناکات 36 نییە هەر 9 دەفتەرم بردووە.