هیچ زیناێکی نەبووە

درۆن لە سنووری ناحیەی بنگرد کەوتە خوارەوە

964+

توانا نەقی

درۆنێک لە شوێنێکی چۆڵەوانی ناحیەی بنگردی سنووری دوکان کەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.

قایمقامیەتی قەزای دوکان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە نزیک گوندی گۆمەزەڵ لە سنوری ناحیەی بنگرد درۆنێک کەوتە خوارەوە و دوای ئاگادار کردنەوەش هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی نەبووە و نەشزانراوە درۆنی کام وڵات بووە و لە کوێوە هاتووە.

پەیامنێری 964 شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەی هەولێری دۆ...

پەیامنێری 964 شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکەی هەولێری دۆزییەوە