نۆرەگرتنی زۆر نامێنێ

چاودێری کۆمەڵایەتی سێمێل یەک پەنجەرەی خستەکار

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بۆ یەکەمجار سیستەمی یەک پەنجەرە، لەبەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی قەزای سێمێل کرایەوە، بەڕێوەبەرەکەش دەڵێت، لەئەمڕۆوەە مامەڵەی خاوەن پێداویستی تایبەت بە سیستەمی یەک پەنجە کارا دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025.6.19، لەقەزای سێمێل لەناو بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کومەڵایەتی سیستەمەکە کارا دەبێت، ئیتر هاوڵاتییان نۆرە ناگرن و کارەکانیان بەئاساتر لە پێشتر بەڕێوەدەچنت.

حەسەن عومەر، بەڕێوەبەری چاودێری کومەڵایەتی سێمێل بە964ـی وت، ئەم سیستەمە دەبێتە کارئاسانی بۆ  خاوەن پێدوایستی تایبەت، چونکە پێشتر ئەگەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت مامەڵەیەکی هەبووایە، ناچار دەبوو لە نێوان چەندین ژووردا هاتوچۆ بکات تا کارەکانی دەکران.

بەڵام لە سیستەمی یەک پەنجەرەدا، هاوڵاتییان لە یەک پەنجەرەوە مامەڵەی خۆیان رادەستی کارمەندە کە دەکەن و چاوەڕێی دەکەن تا کارەکەیان تەواو دەبێت و پاشان وەریدەگرنەوە، ئەم سیستەمە یەکێکە لە پێشکەوتووترین سیستەمە ئەلیکترۆنییەکان بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی و ئاسانکاری و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان و هەشت فەرمانبەر مامەڵەکان رای دەکەن.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی قەزای سێمێل، لەسنووری قەزای سێمێل لەگەڵ شەنگاڵ دوو هەزار و 700 خاوەن پێداویستی تایبەت هەن، دەمێکە ئەم سیستەمە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی دهۆک و ئاکرێش کارا کراوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئەوە نەما لە فەرمانگەکان یەک دنیا پەنجەرە بکەیت

ئەوە نەما لە فەرمانگەکان یەک دنیا پەنجەرە بکەیت