دیمەنێک لە هێرشەکان،فۆتۆ" ئەرشیف
شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران
شەوی رابردوو تا ئەم بەیانییە چی روویدا
964+
توانا نەقی
شەوی رابردووش تا ئەم بەرەبەیانە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر ئەکتر هەر بەردەوامی هەبوو، بەڵام بەدەر لەو دوو وڵاتە ناوجەکە بەشێوەیەکی گشتی و لەگەڵ هەرێمی کوردستانیش ئارام بوو.
لە کاتژمێر 12ی شەوەوە تا کاتژمێر 7:30 ئەم بەیانیە ئەمە هەموو ئەو رووداوە گرنگانە بوون کە روویانداوە:
لای خۆمان دەنگ لە ئاسمان زۆر بوو، بەڵام لە زەوی هەموو شت سەلامەت بوو.
رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی لە زاری سوپای ئەو وڵاتەوە دەڵێت: ئێران موشەکی خورمشەهری بەکارهێناوە کە کڵاوەکەی دەستکاری کراوە و زیاتر لە یەک تۆن تەقەمەنی هەڵگرتووە.
ترەمپ لەگەڵ تیمی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی کۆبوونەوەی هەبوو، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نووسیبووی ترەمپ بە یاریدەدەرەکانی وتووە رازی بووە لەسەر پلانی هێرشکردنە سەر ئێران، بەڵام جارێ جێبەجێکردنی دواخستووە.
ڤلادیمێر پۆتین سەۆکی روسیا وتی: رێی تێدەچێت رێگایەک بدۆزینەوە بەرژەوەندییەکانی ئێران بپارێزێت و مەترسییەکانی ئیسرائیلیش کەم بکاتەوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری گەورە بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە نوسیبووی ئێران پێشنیارەکەی دۆناڵد ترەمپی قبوڵە، کۆبوونەوە و قسەکردن لەسەر راوەستانی شەڕەکە.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی وزەی ئەتۆم وتی: ئێمە دڵنیا نین کە ئێران بە نیاز بێت چەکی ئەتۆم دروست بکات، بەڵام هەندێ ئاماژە هەن مایەی دڵەڕاوکێن.
لە یەکەم کاردانەوەیدا لەسەر شەڕەکەی ئیسرائیل و ئێران، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور لە بەیاننامەیەکدا وتی: ئیسرائیل ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە.
سوپای ئیسرائیل: ئیسرائیل داوا لە دانیشتوانی ناوچەکانی خەنداب و ئەراکی ئێران دەکات چۆڵی بکەن.
میدیای ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل، شاری کەرەج لە رۆژئاوای تارانی پایتەختی ئێران دەکاتە ئامانج، دەنگی چەند تەقینەوەیەکیش بیستران.
سوپای ئیسرائیل: بەیانی ئەمڕۆ ئێران نزیکەی 20 بۆ 30 موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، چەند موشەکێکیان کەوتنە خوارەوە، یەکێک لەو شوێنانەی بەرکەوتووە، نەخۆشخانەیە.