دژە تیرۆر وا دەڵێت

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی شێراوە تێکشکێندرا

964+

ئەحمەد مستەفا

دژە تیرۆری کورستان CT لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندرا و خراوەتە خوارەوە، درۆنەکە قەبارەیە گەورەیە، رەگی رەساسییە و لەسەری نووسراوە GF.

لەناو کێڵگەیەک کەوتووە خوارەوە و ئاسەواری پێکانی پێوە دیارە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان CT، ئەمڕۆ چوارشەممە 18.6.2025، کاتژمێر 18:43، لە نزیک گوندی شێراوە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندرا و خراوەتە خوارەوە.

دژە تیرۆری کوردستان بەبێ ئەوەی ئاشکرای بکات، درۆنەکە لە کوێوە ئاڕاستە کراوە و خاوەندارێتی کێیە، دەڵێ، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی ماددی و گیانیی لێ نەکەوتوەتەوە.

 ئەو درۆنەی خرایە خوارەوە پاشماوەکەی تەقێندرایەوە

 ئەو درۆنەی خرایە خوارەوە پاشماوەکەی تەقێندرایەوە