ناچارن ئاوی تەنکەر بکڕن

بێئاوی تەنگی بە گەڕەکێکی دارەتوو هەڵچنیوە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

لەگەڵ هاتنی مانگی حوزەیران دانیشتووانی گەڕەکی هەرێم لە ناحیەی دارەتووی نزیك هەولێر، بێ ئاو دەبن، تا مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم، بێ ئاوی تەنگیان پێ هەڵدەچنێت و ناچار دەبن یان ئاو بکڕن یان لەو ماڵانەی کە ئاویان باشە ئاو وەربگرن.

شوکریە ئەحمەد، ژنێکی بەتەمەنی کۆڵانەکەیە بە دڵێکی پڕەوە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “بەقورئان پشکە ئاوەک نییه بخۆینەوە خۆم بەم نەخۆشییەمەوە مردم هێندەی پەمپ لێبدەم و ئاویش نایەت، جەژن ئاو نەبووە بیخۆینەوە، هەموو نوێژەکانم دەچێت ئاو نییه دەستنوێژێک بگرین”.

وتیشی، “کوڕەکەم رۆژانەی 25 هەزارە، نرخی ئاوی تەنکەریشیان زیاد کردووە و بووە بە 25 هەزار، ئێستا ئەو پارەی وەریدەگرین بە ئاوی بدەین یان بیکەینە خەرجی”.

بەپێی قسەی دانیشتووانی گەڕەکەکە زیاتر لە  پێنج ساڵە کێشەی کەمئاوییان هەیە لە وەرزی هاویندا تا سەرەتای وەرزی پایزیش کێشەکە بەردەوام دەبێت.

964 بۆ وەرگرتنی وردەکاری لەسەر هۆکاری کەم ئاوی گەڕەکەکە، پەیوەندی بە فەرمانگەی ئاوی ناحیەی دارەتووەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

تانکەری ئاو نەبێ چەمچەماڵ و شۆڕش بێ ئاویی دەیانخنکێنێ

تانکەری ئاو نەبێ چەمچەماڵ و شۆڕش بێ ئاویی دەیانخنکێنێ