هەولێر
هەردوو درۆنەکە لە ناحیەی شەمامک خراونەتە خوارەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەو دوو درۆنەی لە سنووری هەولێر کەوتنە خوارەوە شوێنی هەردووکیان سنووری ناحیەی شەمامک بووە.
نێوانی كەوتنە خوارەوەی درۆنەكان كیلۆمەترێك بووە دوای نیوەرۆیی ئەمڕۆش بۆ ماوەی كاتژمێریك هێلیكۆپتەر سوڕاوەتەوە بەسەر ئاسمانی ناحیەی شەمامك دواتر دوو درۆنەکە خراوەتە خوارەوە.
رێبین زكری هاوڵاتیەکای ئەو سنوورەیە و هەر زوو تیمی 964ـی حاگادار کردەوە و دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی كەوتنە خوارەوەی درۆنەكان كە نێوانی هەر دوو درۆن یەك كیلۆمەتر بووە، درۆنەكان دانەیەكیان لە گوندی سۆربەش كاكلە كەوتووەتە خوار و دانەیەكیان لەگوندی پیرداود بەدیاریكراوی بەرامبەر گۆرستانی پیرداود بووە.
پەیامنێری 964 چەند جارێك پەیوەندی بە بەرێوبەری ناحیەی شەمامك كاروان عارف كردووە و بەردەست نەبووە بۆ ئەوەی زانیاری زیاتری لێ وەربگیرێت.
کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان لە شوێنی چۆڵەوانی بووە و هیچ زیانێکی بەدوادا نەهاتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی