مووشەک و درۆن

 ئێران: ئەمشەو تا بەرەبەیان ئیسرائیل بۆردومان دەكەین

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمشەو رایگەیاند: شەپۆلی نۆیەمی ئۆپەراسیۆنەكانیان دەستی پێکردووە و تا بەرەبەیانی سبەینێ بەردەوام دەبن. ئۆپەراسیۆنەکە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەخۆدەگرێت.

وتەبێژی سوپای پاسداران بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی وتی، شەپۆلی نۆیەمی ئۆپەراسیۆنی (الوعد الصادق 3) سێ ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزە، کە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان “درۆن” لەخۆدەگرێت.

وتیشی، ئەمشەو هێرشەكان دەستیپێكرد و تا بەرەبەیانی سبەی بەردەوام دەبێت.

هێرشەکانی ئیسرائیل زیانیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ...

هێرشەکانی ئیسرائیل زیانیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەگەیاندووە