فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى عێراقى
سبەی دەستپێدەكات
فڕۆكە عێراقییەكان هاوڵاتیانی عێراقی بە ئاسمانی قوبڕسدا دەگەڕێننەوە بەسڕە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند، وڵاتی قوبرس رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر تێپەڕینی فڕۆکە عێراقییەکان بە ئاسمانی وڵاتەكەیدا، بۆ گواستنەوەی عێراقییەکان لە لوبنان و تورکیا و جۆرجیا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسڕە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16.5.2025 عەبدولڕەزاق موحێبس رایگەیاند، رەزامەندییان وەرگرتووە فڕۆكە مەدەنییەكانی عێراق بە ئاسمانی قوبرسدا گەشتیار و موسافیرانی عێراقی، ئەوانەی لە لوبنان و توركیا و جۆرجیا گیریان خواردووە، بیانگەڕێننەوە عێراق و لە فڕۆكەخانەی بەسڕە فڕۆكەكان دەچن و دێنەوە.
وتیشی، سبەی سێشەممە گەشتەکان دەستپێدەکەن.
بەگوێرەی ئەو پانتاییە ئاسمانییەی بۆ فڕۆكە عێراقییەكان بەردەست دەبێت، فڕۆكەكان دەبێت لە بەسڕە بە ئاسمانی سعودیە، میسر بگەنە قوبرس و لەوێشەوە بۆ لوبنان، هەروها بە هەمان رێگە لە قوبرسەوە بچنە توركیا و جۆرجیا و لەوێشەوە بە هەمان رێگە بگەڕێنەوە.