لە ماڵێکى سلێمانى

پۆلیس تۆمەتبارەکەى دەستگیرکرد: 150 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتونى دزى بوو

964+

وریا فەتاح

بەتۆمەتى دزینى بڕى 150 ملیۆن دینار و بڕێک زێڕ لە ماڵێکدا، پۆلیسى سلێمانى تۆمەتبارێکى دەستگیر کرد.

بەپێى راگەیەنراوى پۆلیسى سلێمانى، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لەنوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كە زیاتر لە 150 ملیۆن دینارو بڕێک ئاڵتونی لەماڵەکەیدا لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی لێ دزراوە، دادوەر بڕیاریدا بۆ لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنى تۆمەتبار.

“مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت”، پۆلیسى سلێمانى وا دەڵێت.

جگە لە دەستگیرکردنى تۆمەتبار، تەواوى پارە و ئاڵتونە دزراوەکانیش دەستیان بەسەرداگیراوە.

پۆلیس ئاماژەى بەوەشکردووە، تۆمەتبار (س، م، أ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەکەیسەکە بەردەوامە.

تۆمەتبارێک لە سلێمانى دزى کردبوو لە زاخۆ دەستگیرکرا 

تۆمەتبارێک لە سلێمانى دزى کردبوو لە زاخۆ دەستگیرکرا