شۆفێران ئاگاداربن
تا 15 رۆژ؛ رێگاى هەولێر بەحرکە دادەخرێت
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى هەولێر ئاگادارى شۆفێران دەکات، بۆ ماوەى 15 رۆژ رێگاى هەولێر بۆ بەحرکە دادەخرێت.
وەک ئەوەى هاتوچۆى هەولێر باسى کردووە، داخستنەکە بەهۆى نۆژەنکردنەوە و کارکردنە لە رێگاى هەولێر بۆ بەحرکە.
“ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر 7ـى ئێوارە، لە بەرزەپردى شەقامى 120 مەترى خێرا بە ئاراستەى بەحرکە، رێگاکە دادەخرێت”، هاتوچۆى هەولێر وا دەڵێت.
ئاشکراشى کردووە، بەهۆى کارکردنەکە داخستنەکە 15 رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەدواى تەواوبوونى قۆناغى یەکەم، قۆناغى دووەم دەستپێدەکات کە لە سوڕانەوەى یەکەم تا پردى 150 مەترییە.
رێگاى جێگرەوە بۆ هاتوچۆکردن لە نێوان بەحرکە و هەولێر ئەمانەن:
1. رێگای هەولێر شەقڵاوە لە شەقامی 150 مەتری خێرا بەکار بهێنن. بۆگەیشتن بە ناحیەی بەحرکە و بەڕێوە بەرایەتی هاتووچۆی هەولێر.
2. ڕێگای کۆنی بەحرکە .
3. رێگاى 150 مەتری- گەزنە بۆ بەحرکە.