هێرشى ئیسرائیل بۆسەر تاران
بەهۆى ئیسرائیلەوە
تەندروستى ئێران: تائێستا 224 کوژرا و 1277 بریندارمان هەیە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری سێ رۆژی رابردووی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 224 هاوڵاتیی ئێرانی کوژراون و زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
دکتۆر حسێن کرمانپوور، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی، لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاندووە، تا ئێستا کۆی گشتیی کوژرا و بریندارەکان گەیشتووە بە 1481 کەس، کە 1277 کەسیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە زانکۆییەکان و رێژەی زیاتر لە 90٪ی بریندارەکانیش لەنێو خەڵکی سڤیلدان.
ئاماژەی بەوەشکرد، 522 لە بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، هاوکات ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە 224 کەس.
بەپێى ئەو ئامارانەى سوپاى پاسداران بڵاوى کردووەتەوە، نزیکەى 40 کەس لە کوژراوانى ئێران فەرماندە و پەرپرسانى پاسداران و ئیتڵاعات و هێزى ئاسمانى و زانا ئەتۆمییەکانن.