لەلایەن ئیسرائیلەوە

دوو فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران لە زنجان کوژران

964+

وریا فەتاح

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا لە پارێزگای زەنجان لە ئێران، دوو فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران کوژران.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کوژراوەکان بریتین لە  رەزا نەجەفی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی شارۆچکەی ئیجرود، لەگەڵ حەسەن رەسولی کە یەکێک بووە لە ئەفسەرە باڵاکانی دیکەی هێزەکە.

هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە و وردەکاریی زیاتر لەبارەی چۆنیەتیی ئەنجامدانی هێرشەکە و ئامانجەکانی دیکەوە هێشتا بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە.

تا ئێستا ئەم بەپرسا باڵایانەى سوپاى ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون:

محەمەد باقری، سوپاسالاری ئێران

حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران

غوڵام عەلی، فەرماندەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا

ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران

ژەنەڕاڵ غوڵام رەزا مەحرابی، سەرۆکی كاروباری ئیتلاعات لە دەستەی ئەرکانی گشتی

ژەنەڕاڵ مەهدی رەبانی، یاریدەدەرى.

محەممەد کازمی، سەرۆکی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی

حەسەن موحەقیقی، جێگری سەرۆکی ئیتلاعاتی

حەوت فەرماندەى باڵایەى سوپاى پاسداران مەحمود باقری
داود شەیخیان
محەمەد باقر تاهیر پوور
مەنسور سەفەر پوور
مەسعود تەیب
خوسرەو حەسەنی
جەواد جەرسەرا

ئەمانەی خوارەوە ناوی ئەو زانایانەن کە کوژراون:

فەرەیدون عەباسی، شارەزای ئەندازیاری ئەتۆمی.

محەممەد مێهدی تارانچی، شارەزای فیزیا.

ئەکبەر موتەڵڵابزادە، پسپۆڕی ئەندازیاری کیمیایی.

سەعید بۆرجی، پسپۆڕی ئەندازیاری کەرەستە.

ئەمیر حەسەن فەخی شارەزای فیزیا.

عەبدولحەمید مەنوچێهر، شارەزای فیزیای ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکان.

مەنسور عەسکەری، پسپۆڕی فیزیا.

ئەحمەد رەزا زۆڵفەغاری داریانی، شارەزای ئەندازیاری ئەتۆمی.

عەلی باکۆیی کتەرمی، شارەزای میکانیک

سوپاى پاسداران کوژرانى حەوت فەرماندەى هێزى ئاسمانى را...

سوپاى پاسداران کوژرانى حەوت فەرماندەى هێزى ئاسمانى راگەیاند