مووشەکەکانی ئێران لە ئاسمانی ئیسرائیل دەبینرێن. فۆتۆ: ئەرشیف
بە مووشەک هێرشی کردووە
ئێران زنجیرەیەک هێرشی نوێی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام دا
964+
ژووری هەواڵ
میدیا ئیسرائیلییەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممەوە، ژمارەیەک مووشەک لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل کەوتوونەتە خوارەوە.
رادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، مووشەکێک لە حەیفا کەوتووەتە خوارەوە و باڵەخانەیەکیش لە بەشی رۆژهەڵاتی تەلئەبیب بەر هێرشە مووچەکییەکان کەوتووە.
دەزگای پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ناوچەی لاخیش چوار کەس بریندار بوون و دوو باڵەخانە لە حەیفاش زیانیان بەرکەوتووە.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلیش ئاشکرای کرد، کە ئێران لە دوایین هێرشدا 30 مووشەکی هەڵداوە.
پێش زنجیرەی نوێی هێرشەکانی ئێران، سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو کە هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر دەیان ئامانجی مووشەکی بالیستیک لە رۆژئاوای ئێران.
هەر ئەمڕۆ، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانیش قسەیکرد و وتی، وەڵامدانەوەی تاران بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل “یەکلاکەرەوەتر و توندتر دەبێت”.