سێ رۆژە خنکاوە
تەرمی هاوڵاتییەک لە زێی گەورە دۆزرایەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەك دوای سێ رۆژ لە خنكانی، ئەمشەو لە زێی گەورە لە خەبات دۆزرایەوە.
موقەدەم شاخەوان سەعید ئەمشەو یەكشەممە 15.6.2025 بە 964ی راگەیاند، دوای سێ رۆژ لە گەڕان لە دوای تەرمی هاوڵانی عومەر تەڵعەت حوسێن، ئەمشەو تەرمەكە لە لایەن تیمی ژێرئاوی خەبات دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشكی دادی كرا.
وتیشی، هاوڵاتییەكە تەمەنی 20 ساڵە و سێ رۆژ لەمەوبەر هەر لە زێی گەورە لە خەبات خنكا بوو، ئەمشەو توانرا تەرمەكەی بدۆزرێتەوە، كە دوای رێكارەكانی پزیشكی داد، رادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە.
"بە درێژایی 150 کیلۆمەتر لە زێی گەورە بەدوای تەرمی ئاڤێستادا دەگەڕێین"