بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاوه
عێراق بۆ پاراستنى سه‌روه‌رى و ئاسمانه‌كه‌ى سیستمی به‌رگری چالاك كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
عێراق سیستمی به‌رگریی خۆى چالاك كرد و فه‌رمانده‌ی به‌رگریی ئاسمانیش ده‌ڵێت، بۆ پاراستنی سه‌روه‌رى عێراق و ئاسمانه‌كه‌یه‌تی.
فه‌ریق روكن موهه‌ننه‌د غالب ئه‌سه‌دی فه‌رمانده‌ی هێزەکانی به‌رگریی ئاسمانیی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به ئاژانسی هه‌واڵى عێراقى راگه‌یاند، هێزه چه‌كداره‌كان و سیستمی به‌رگریی ئاسمانی، رۆڵی سروشتی خۆیان بۆ پاراستنی عێراق و ئاسمانی عێراق و ئامانجه گرنگه‌كان به‌جێده‌هێنن و كارا كراون.
وتیشی، “جوڵه‌ی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی جارجاره له چوارچێوه‌ی رێكاره ئاسایی و رۆتینییه‌كان بۆ پاراستنی سه‌رجه‌م ئامانجه گرنگه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به گشتی و سیستمی به‌رگریی ئاسمانی به تایبه‌تی، رۆڵی سروشتی خۆیان له پاراستنی ئاسمان و ئامانجه گرنگه‌كان له پێشبینیكردنی هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاودا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
كاراكردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی عێراق لە كاتێكدایە، شەڕی ئێران و ئیسرائیل سێ رۆژە دەستیپێكردووە و مووشەك و درۆن جارجارە ئاسمانی عێراق دەبەزێنن، ئەمە جگە لەوەی عێراق سكاڵای لەسەر ئیسرائیل كردووە، كە ئەمەی دوایی ئاسمانی عێراقی بۆ هێرشكردنەسەر ئێران بەكارهێناوە.