ئاوى زێى گەورە لە سنوورى دێرەلوک گیراوەتەوە
دێرەلوک
بۆ دۆزینەوەى تەرمى ئارڤا؛ بەنداوى گەلیێ رەشاڤە گیرایەوە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
لەیەکەم رۆژى جەژنەوە ئارڤانى تەمەن حەوت ساڵان لە سنوورى دێرەلووک لە ئاوى زێى گەورە خنکاوە، بەڵام تائێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە، ئەمڕۆ بۆ جارى چوارەم ئاوى بەنداوى گەلیێ رەشاڤە گیرایەوە.
مەحمود تەها، بەرپرسی راگەیاندنی ناحیەی دێرەلوک بە 964ـی وت،” 10 رۆژى بەردەوامە تیمەکانى بەرگرى شارستانى لەسەرى زێى گەورە بەردەوامن بۆ دۆزینەوەى تەرمى ئارڤان کە لەیەکەم رۆژى جەژنى قوربانەوە خنکاوە”.
وەک باسى دەکات، کەمێک لەمەوبەر و لە کاتژمێر 2ـى ئاوى بەنداوەکە گیرایەوە بۆ ئەوەى ئاستى ئاوەکە دابەزێت و هاوکارى تیمەکان بکات بۆ دۆزینەوەى تەرمى ئارڤان.
“جگە لە تیمەکانى بەرگرى شارستانى دێرەلوک، هاوڵاتیان و تیمەکانى بەرگرى شارستانى زاخۆ و ئاکرێش هاوکارن بۆ دۆزینەوەى تەرمى ئارڤا”، مەحمود تەها واى وت.
ئێوارەى یەکەم رۆژى جەژنى قوربان لە 6.6.2025، ئارڤان سیهادى تەمەن حەوت ساڵان کە دانیشتووى دێرەلوکە لە رووبارى زێى گەورەدا خنکا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح