وەزارەتی دەرەوە چاودێریی دەكات
عێراق لە سەلامەتی گیانی عێراقییەكانی نیشتەجێی ئێران دەپێچێتەوە
+964
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەدواداچوون بۆ سەلامەتی گیانی ئەو عێراقیانە دەكات كە لە وڵاتی ئێران‌دا نیشتەجێن و بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری دەرەوە لەگەڵ باڵیۆزەكەی لە تاران لەسەر خەتە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن رۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ نه‌سیر عه‌بدولموحسین عه‌بدوڵا باڵیۆزی عێراق له تاران قسەی كردووە، بۆ دڵنیابوونەوەیان له سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه و هەما نكات به‌دواداچون بۆ ئەو رووداوانەی روودەدەن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، به‌دواداچونه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ پێشهاته‌كانی ئێرانه، له پاشخانی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه، په‌رۆشیی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی عێراق و كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌كانی عێراق له تاران دووپاتكردووەته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی چاودێریكردنی بارودۆخی پێكهاته‌ی عێراقی نیشته‌جێی ئێران و په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵیان كردووەته‌وه، بۆ دڵنیابون له‌سه‌لامه‌تیان و پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی پێویست له‌هه‌لومه‌رجه‌كانی ئێستادا.