بازرگانی خۆی لێ بێبەری دەكات

نزیكەی 50 هەزار تۆن گەنمی كۆگاكراوی عێراق تێكچوو

964+
فەرهاد حەسەن

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای كرد، بەهۆی خراپی هەڵگرتنیەوە نزیكەی 50 هەزار تۆن گەنمیان تێكچووە و هیچ كەڵكێكی نەماوە بۆ بەكارهێنان.
لە راگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوەكراوە، 49 هەزار تۆن گەنمە کۆگاکراوە تێكچووەکە، لەو ناوچانە بووە كە لە ساڵی 2018 لە دەستی داعش رزگار کرابوون.
وەزارەتی بازرگانی خۆی لەو تێكچوونە بێبەری دەكات، چونكە دەڵێت “لە بارودۆخێکی نەگونجاودا گەنمەكە هەڵگیراوە بەهۆی کەشوهەوای باران و شێدارییەوە، لە ماوەی کۆنتڕۆڵکردنی داعش ئەوە روویداوە، ئەمەش بووەتە هۆی تەواو تێکچوون و وەزارەت بەرپرسیار نەبووە لە هەڵگرتنی لەو ماوەیەدا.”
جەختیش لەسەر ئەوە دەکەنەوە، هەموو ئەو رێوشوێنانەی سەبارەت بەم ماددانە گیراونەتەبەر، بە گوێرەی رێکارە یاسایی و رێکخراوە دامەزراوەکان و دڵنیابوون لە پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتیان و پاراستنی سامانی گشتی ئەنجامدراون.

یەکەم وەجبەی گەنمی جوتیاران لە سایلۆی هەولێر وەرگیرا

یەکەم وەجبەی گەنمی جوتیاران لە سایلۆی هەولێر وەرگیرا