ئاماری نوێ بۆ مانگی رابردوو

نزیكەی 280 هەزار هاوبەشی نوێ كارەبایان كراوەتە 24 كاتژمێری

964+
فەرهاد حەسەن

بەپێی دوایین ئامار كە پڕۆژەی رووناكی بڵاویكردووەتەوە، لە مانگی ئایاری رابردوو نزیكەی 280 هاوبەشی نوێ لەهەرێمی كوردستان كارەباكەیان بۆ كراوەتە 24 كاتژمێری، ئاماژە بەوەشكراوە نیوەی بەشداربووانی پڕۆژەكە لە مانگی رابردوو بەهۆی داشكاندن و هاوكاری پارەی پێشوویان بۆ گەڕێندراوەتەوە.

ئامارەكەی پرۆژەی روناكی تایبەت بە پارێزگاكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك.

بەپێی داتاكانی ناو ئەم ئامارە، 50%ـی بەشداربووانی پرۆژەی روناكی، لە هەولێر و سلێمانی كە لە مانگی رابردوو داشكاندنیان بۆ كرابوو كەمتر لە 20 هەزار دینار و لە دهۆكیش كەمتر لە 38 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوتەوە.

لە ئامارەكەدا ئەوە روونكراوەتەوە، كە بەهۆی گەڕانەوەی یەك ملیار چوارسەد ملیۆن دینارەكە، 60 هەزار خێزان سوودمەندبوون و لەناو ئەم سوودمەندبووانەشدا، نزیكەی 10 هەزار خیزان بەهۆی گەڕانەوەی ئەو پارەیەوە بۆ مانگی ئایار هیچ بڕە پارەیەكیان لێ وەرناگیرێت.

پڕۆژەی رووناكی دەڵێت، لەرێگە تیكمەكانیانەوە دابەشكردنی پسوولەی پارەی كارەبا بۆ مانگی ئایار لە رێگەی نامەوە بۆ هەموو ئەو بەشداربووانە نێردراوە كە لە پڕۆژەكە سوودمەندن بەتایبەتیش لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و بڕیارە دواتر بۆ بەشداربووانی دهۆكیش بنێردرێت.

پارەی کارەبای نیشتمانی و موەلیدە- مان کردووە بە یەک لە ...

پارەی کارەبای نیشتمانی و موەلیدە- مان کردووە بە یەک لە پڕۆژەی رووناکی